تەلەفزیۆنی فەرمی سعودیە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی گومرگی ئەو وڵاتە هەوڵێکیان شکستپێهێناوە، بۆ بردنەوە ناوەوەی بڕی ٤ملیۆن و ٥٠٠ هەزار حەبی هۆشبەر لە جۆری (ئامفیتامین) کە بە حەبی کبتاگون ناسراوە.
تەلەفزۆنی سعودیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە زۆرە لە حەبی هۆشبەر لەناو کاروانێک میوەی پرتەقاڵدا بووە، بەڵام ئاماژەی بە سەرچاوەی هاتنی مادە هۆشبەرەکە نەکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر دەسەڵاتدارانی سعودیە، بە بڕیارێک هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان لە وڵاتی لوبنانەوە قەدەغە کرد، هۆکارەکەشی گێرایەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەدا هەوڵی هێنانی مادەی هۆشبەر دەدرێت بۆ ناوخۆیی سعودیە.
ڕۆژی شەممەی ڕابردووش دەسەڵاتدارانی سعودیە ڕایانگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی ١٤ ملیۆن و ٤٠٠ حەبی کبتاگونی هۆشبەردا، کە وڵاتی لوبنانەوە و لەناو کاروانێک بلێتی ئاسندا شاردرابۆوە.
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیشدا بە هەمان شێوە بڕی ٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، کە لەناو کاروانێک لە میوەی هەناردا حەشاردرابوو.