هاککەرەکان داوای 70ملیۆن دۆلار دەکەن بۆ ئازادکردنی داتای کۆمپانیا ئەمریکییەکان

  2021-07-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاککەرانی ئینتەرنێت، بەرپرسیارێکی خۆیان لە هێرشی ئەلکترۆنی سەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەربڕی و داوا لە سەدان کۆمپانیای ئەمریکی و جیهانیی دەکەن، لەبەرامبەر ئازادکردنی داتاکانیاندا بڕی 70 ملیۆن دۆلار بدەن.

رۆژی رابردوو، ئەندامێکی گروپی هاککەران بەناوی "رێڤێڵ" لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە کە پێویستە کۆمپانیاکان 70 ملیۆن دۆلار بدەن بۆ ئەوەی داتاکانیان بۆ بگەڕێتەوە.

لەوبارەیەشەوە، ئالان لیسکا شارەزا لە بواری ئاسایشی ئینتەرنێت لە کۆمپانیای Recorded Future ئاشکرایکرد، "نامەکە لە راستی دەکات و رێڤێڵ لەساڵی رابردووەوە ئەو پێگەیەی بەکارهێناوە.

دوێنێش، ژمارەیەک هاککەری نزیک لە ڕوسیا هێرشێکى فراوانی ئەلیکترۆنیان کردە سەر سەدان کۆمپانیا و دەزگای ئەمریکی و زیانێکی زۆریان لێداون.

ئەم هێرشەش لەکاتێکدایە لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەم دواییەی نێوان جۆبایدن و پۆتین باس لە هێرشە ئەلیکترۆنییانە کرا و  بایدن لەو بارەوە هۆشداری دابووە ڕوسیا .

لەماوەی ڕابردووش لەلایەن هاککەرە ڕووسییەکانەوە چەندین هێرشی ئەلیکترۆنی کراونەتە سەر دام ودەزگا ئەمریکییەکان و ئەمەش زیانی زۆری پێگەیاندوون.


ڕیکلام