لە نواندنی ئاکتەری کورد (شوان عەتوف)
هەروەک لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک هونەرمەند شوان عەتوف نووسیوویەتی: فیلمی ئەزموون لەبه‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" وه‌رگیرا، مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون " The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له وڵاتی کۆماری چیک وه‌رگیرا .
لەوێدا شووان زیاتر باس لە فیلمەکە دەکات و دەڵێت: فیلمی سینەمایی "ئەزموون " The Exam چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر و بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی Crystal Globe له ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری " Karlovy Vary له وڵاتی کۆماری چیک وه‌رگیرا و ئه‌م فیلمه کوردییه به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له یه‌که‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌م فێستیڤاڵه گرینگه پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان نمایش ده‌کرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنای "گۆی بلۆری" له‌گه‌ڵ ١١ فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابه‌ریی ده‌کات .
لە کۆتاییدا هێمای بۆ ئەوە کردووە: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" گرینگ‌ترین ڕووداوی سینه‌مایی ئەورووپای ناوەندیی و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپایە و یەکێکە لە گرینگ‌ترین فێستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کە په‌نجاوپێنجه‌مین خولی به نمایشی به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دوو به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی Crystal Globe و به‌شی پێشبڕکێی "ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات" East of the West و هه‌روه‌ها له دوو به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه: به‌شی "نمایشه تایبه‌ته‌کان" Special Screenings و به‌شی "ڕێزلێنان له ڕێکخراوه‌ی فیلم" The Film Foundation Tribute له ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.