لە ئەنجامی سوتانی پاسێکی کۆچبەران لە تورکیا 12 کەس گیانیان لەدەستدا

  2021-07-11  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ئەنجامی هەڵدێرانی پاسێکی نەفەر بەر لە تورکیا، کە ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتبوو، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردەوە، پاسەکە لە شەودا گەشتی کردووە و لە ناوچەی (یۆماکلی) لە پارێزگای وانی هاوسنوری ئێران تووشی ڕوداوەکە بووە، کاتێکیش وەرگەڕاوە کەوتووەتە ناو دۆڵێکەوە و ئاگری تێبەربووە.

سەرنشینەکانیش کە لە پاسەکەدا بوون، زۆربەیان کۆچبەری ئێران و ئەفغانستان و پاکستان بوون، کە لە سنوری ئێرانەوە پەیڕەونەتەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە ویستوویانە بەو پاسە بگوێزرێنەوە بۆ خۆرئاوای تورکیا بۆ شارەکانی ئەنکەرە و ئیستەنبوڵ.

مەتین کوراباتیر، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی کۆچ و پەنابەری تورکیا ڕایگەیاند، پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، کاریگەریی هەبووە لەسەر کۆچکردنی زیارتی گەنجانی ئەو وڵاتە، کە بەڕێگەی وشکانی و شاخاوییەکاندا بە پێ دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە تورکیا.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیشدا بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی پەنابەران لە دەریاچەی واندا، ٦٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.



ڕیکلام