ئیسرائیل: بەهۆی دەستوەردانی ئێرانەوە لوبنان لە لێواری هەرەسهێناندایە

  2021-07-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نەفتالی بینیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی دەستبەسەراگرتنی ئێرانەوە، لوبنان لەسەر لێواری هەرەسهێنانە و تەلەئەبیب لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات.

بینیت لە کۆبوونەوەی هەفتانەی حکومەتەکەی ڕایگەیاند، دەوڵەتی لوبنان لەسەر لێواری هەرەسهێنانە، وەک هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئێران دەستی بەسەردا گرتوون.

سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمجارە تەنها هاوڵاتیانی لوبنان باجەکەی دەدەن، دەبێت هەموو لایەکیش لە وەتێبگات کە لوبنانییەکان باجێکی قورس دەدەن، بەهۆی ئەو دەستبەسەراگرتنەی ئێرانەوە بەسەر دەوڵەتەکەیاندا.

بینیت وتی "یائیر لابید وەزیری دەرەوە و بینی گانتس وەزیری بەرگری، لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن، ئیسرائیلیش لەوپەڕی ئامادەباشیدا دەبێت".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا بینیت ئاماژەی کرد بەوەی، دوێنێ ئیسرائیل توانیویەتی ڕێگری بکات کە بە قاچاغ بردنی گەورەترین کاروانی تەقەمەنی لە لوبنانەوە بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی، ئەوەش وەک نموونەیەکی سەدان نموونەی لەو جۆرە هێنایەوە کە روویانداوە، بۆیە لە نزیکە چاودێری رەوشی لوبنان دەکەن.



ڕیکلام