ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کردەوە. 
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            بە گوێرەی بۆرسەی جیهانی بۆ وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت،   75  دۆلار و  30  سەنت مامەڵەی پێوە کرا  .
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکایش بە ٧٤ دۆلار و   35  سەنت مامەڵەی پێوە کرا  . 
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئەمبارەکانی ئەو وڵاتەدا، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی  نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو  . 
جگە لەوەش بەهۆی سووکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە و دەستپێکردنەوەی کار لە زۆربەی کەرتە ئابورییەکان جیاجیاکانی  ئەوروپا و جیهان، بازاری وزەی جیهانی گەرم بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.