نرخی تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا دابه‌زی .
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٤ی٧ی٢٠٢٠، نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی تاران گه‌یشتووه‌ته 21 هه‌زار و 300 تمه‌ن، واتە 100 دۆلار بە دوو ملیۆن و 130 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە.
هاوکات ئاژانسی فه‌رمی حكومی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه نرخی یه‌ك دۆلار 20 هه‌زار و 900 تمه‌نە .
ئه‌گه‌ر ته‌نها نرخی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌ت به هه‌ند وه‌ربگیرێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆتا نرخی تۆماركراوی رۆژی پێنجشه‌ممه، له‌ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێردا به رێژه‌ی 9% تمه‌ن به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووش، بۆ یه‌كه‌مجار نرخی یه‌ك دۆلار 20 هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاند و به 20 هه‌زار و 530 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا .
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له ساڵی 2018، نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلار به خێرایی پاشه‌كشه‌ی كرد و بۆ نزمترین ئاستی مێژووی ئه‌و دراوه دابه‌زی .