ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام له ململانێی نێوان فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و ئیسرائیل دا خه‌ریكی مانۆڕی سیاسی خۆیه‌تی و چی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بێت (نه‌ك فه‌ڵه‌ستین و كێشه‌كه‌ی) ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات
هه‌رچه‌نده له‌كۆتا جه‌نگی نێوان بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی
ئیسلامی و ئیسرائیل دا به‌رپرسانی تورك و نزیك له ئه‌ردۆغان لێدوان و بڵاوكراوه‌ی
توندیان هه‌بوو، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایه دیوه ڕاسته‌قینه و فه‌رمیه‌كه‌ی
توركیا نیه‌و ته‌نها بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و به‌لاڕێدابردنی شه‌قامی عه‌ره‌بی و
موسڵمانان بووه‌و هیچی تر.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و
ئیسرائیله‌وه ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییه‌كانمان بایه‌خ و گرنگی گه‌وره‌ی هه‌یه
و ڕه‌نگدانه‌وه‌شی ده‌بێت له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه
به‌م نزیكانه هه‌نگاوی جدی ده‌نێن له باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو
وڵات.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابودوش له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا
سه‌رۆكی توركیا له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی –ئیسحاق هرتسوك- ئه‌م بابه‌ته جه‌ختی
كراوه‌ته سه‌ر، به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ سه‌رۆكی توركیاش ئه‌م بابه‌ته‌ی
له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی توێته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه كه كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی ڕێككه‌وتن و سازشی هه‌میشه‌یی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی ده‌وێت له‌سایه‌ی
بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ئه‌ردۆغان
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه هه‌ردوو وڵاتی ئیسرائیل و توركیا توانایه‌كی
گه‌وره‌یان هه‌یه له بواره‌كانی گه‌شت و گوزار، وزه و ته‌كنۆلۆژیادا
نوسینگه‌ی هرتسوك باسی له‌وه كردووه هه‌ردوو سه‌رۆك
به گرنگییه‌وه باسیان له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌و بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌كانی فه‌ڵه‌ستینیش ده‌بێت په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل و توركیا به‌هێز و به‌رده‌وام
بێت.
هه‌رچه‌نده له ساڵی 2010 ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان هه‌ردوو وڵات ته‌نگه‌ژه‌ی تێكه‌وتووه له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كی هاوكاری و
بارهه‌ڵگری توركی بۆ حه‌ماس له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه كه‌وته به‌رهێرشی ئیسرائیلیه‌كان
و چه‌ندین توركی سه‌ر كه‌شتیه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی بنیامین ناتانیاهۆدا به‌هۆی
لێدوانه تونده‌كانی ئه‌ردۆگانه‌وه ساردی كه‌وتوه‌ته نێوانیان و به‌رزونزمی هه‌ڵوێستی
به‌رپرسانی تورك هێنده‌ی تر دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزكردبوو، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی
نێوانیان به‌ڵام په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ یه‌ك چركه نه‌وه‌ستاوه
و كێشه‌ی تێنه‌كه‌وتووه.
قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل له
ئێستادا 6.5 ملیار دۆلاره ئه‌وه له كاتێكدا له‌و كاته‌ی كه پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان
له ساڵی 2002 هاتووه‌ته ده‌سه‌ڵاتی توركیا ته‌نها 1.4 ملیار بووه، ئه‌وه‌ش
ئاماژه‌ی پێش كه‌وتنی زۆری په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات نیشان ده‌دات.
له هه‌مان كاتدا
ئه‌ردۆگان هه‌فته‌ی ڕابوردوو چاوی كه‌وتووه به مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین
–ئه‌بومازن- و پشتیوانی توركیای بۆ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین دووپاتكردووه‌ته‌وه .