رۆژی پێنجشەممە، ١٥/٧/٢٠٢١ لە بارەگای یەکیێتی نووسەرانی کورد/ هەولێر، سەعات شەشی ئێوارە. کۆڕێک بۆ هۆزان شێخ محەمەد بە ناوی (ئیشراق وەک رامانێکی رەخنەیی) ساز دەکات.
بابەتەکە بە گشتی، رەخنەگرتنە، لە دۆخی ئێستای رەخنەدا، کە دۆخێکی عەدەمی و عەبەسییە. رەخنەگرتنە لە وشیاری کۆمەڵایەتی، یان ئەقڵی گشتی، بۆ خوێندنەوەی وتاری سیاسی و دینی و کۆمەڵایەتی و رۆشەنبیری و فەرهەنگی کوردی.
بۆ تێگەیشتن لەم دۆخە عەدەمییەی رەخنەدا، دەبێت باس لە هۆکارەکان بکرێت. یەکەم هۆکاریش دابڕانە لە میراتی ئیشراقیی خۆرهەلاتی و کوردی. بۆیەشە وەک چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە، ئیشراق وەک رامانێکی رەخنەیی پێشکەش دەکرێت .
گرنگترین خاڵەکانی بابەتەکەش ئەمانەی خوارەوە دەبن :
ئیشراق وەک رامانێکی رەخنەیی. نەوەک میتۆد و تیۆر
مێژووی ئیشراق .
پێناسەی ئیشراق
شێخ شەهابەدین یەحیای سورەوەردی
سەرەتای فەلسەفەی ئیشراق و کاریگەری لە سەر وشیاری گشتی و کۆمەلایەتی کورددا. تا دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق .
شێخ شەهابەدین عومەری سورەوەردی
سەرەتای سۆفیگەری میللی و کاریگەرییەکانی لە رێی تەریقەتی قادری و نەقشبەندی لە کوردستاندا .
کاریگەرییەکانی ئەم دوو سورەوەدییە لەسەر وشیاری کۆمەلایەتی و ئەقڵی گشتی تا ئێستا.
گەڕانەوە بۆ فەلسەفەی ئیشراق، بۆ تەئویلکردنەوەی ئەقڵی کوردی لە رەخنەی نوێدا .