سۆرانی  |  بادینی  |  English      

غالب محەمەد: قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی سەرانە لە تەنكەری بەتاڵیش وەردەگرن

  2021-07-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاندووە، قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی سەرانە لە تەنكەری بەتاڵیش وەردەگرن.

  غالب محەمەد لە فەیسبوی خۆی نوسیویەتی، ئەو تەنكەرانەی بەنزین و گاز دەگوازنەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان ، كە بە بەتاڵی دەچنە نێو خاكی ئێران لە مەرزەكان دەبێت باج بدەن بە كۆمپانیاكانی حزب ،كە بەناوی جیاواز و لە ڕێگەی جیاوازەوە وەردەگیرێت .

ئەوەشی وتووە، باشتر وایە كابینەی نۆ ناوەکەی بگۆڕین بۆ كابینەی كۆمپانیاكانی حزب، چونکە جگە لەکۆکردنەوەی پارە بۆ كۆمپانیاكانی حزب ، باج و گومركیشی زیاد کردووە، لەپێناو زیادکردنی داهاتی حزب .