ئەنتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، هاوبەشی ئەمریکا و عێراق گەورەترە لە جەنگی دژی ڕێکخراوی داعش .
بڵینکن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ھاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەوان دڵخۆشن بە ھاوبەشیان لەگەڵ عێراقدا، پەیوەندییەکانیشیان بەھێزە لە ڕوبەڕووبوونەوە ی تیرۆردا .
وەزیری دەرەوەی ئەمریک وتی "ئێمە ھاوبەشین لەگەڵ عێراق لە جەنگی دژی چەکدارە یاخییە تیرۆریستییەکانی داعش ".
لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە، لەو ھاوبەشییەیان بەردەوام دەبن لەسەر بنەمای رێزگرتن و بەرژەوەندی ھاوبەش، ھاوبەشی ئەوان لەگەڵ عێراق زۆر گەورەترە لە جەنگی دژی داعش .
ئەمرۆ بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی ئەمریکا و عێراق لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە خولی چوارەمی گفتوگۆکانی نێوان واشنتۆن و بەغداا بەڕێوەچوو .
بریاریشە ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات و چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە بکەوێت .