وێسگەی داهاتووی گریزمان ئاشکرا بوو

  2021-07-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەیوەندی نێوان ئەنتوان گریزمان و بارسێلۆنا لە ئێستادا لەو پەڕی خراپیدایە و یاریزانە فەڕەنسێکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دەیەوێت ڕیزی یانەکە جێبهـــێڵێت .

ماوەی پێش ئێستا دەنگۆی گەڕانەوەی گریزمان بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید تەواو گەرمبوو نزیکبوو لەوەی ببێتە فەرمی بەڵام سیمیۆنی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە ئێستادا پێویستمان بە گریزمان نییە .
لە لایەن خۆیانەوە یانەی بارسێلۆنا گڵۆپی سەوزیان بۆ گریزمان هـــەڵکردوە بەوەی ئازادە و دەتوانێت یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە .
ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتۆلۆنی ئاماژەی بۆ ئەوەکردە لە ئێستادا هـــەر یەک لە یانەکانی تۆنتهـــام و پاریس سانجێرمان بە وردی چاودێری گریزمان دەکەن و دەیانەوێت لە نزیکترین کاتدا گرێبەستی فەرمی پێشکەشی ناوبراو بکەن .


ڕیکلام