نوسینی : بەرهـــەم جەلال
ژمارە و ئامار دوو درۆی شاخدار
ڕەگەزێک هـــەیە لە تۆپی پێدا پێی دەڵین ژمارە و ئامار ئەم ڕەگەزە بەجۆرێکی لێهـــاتووە بووە بە پێوەر و هـــەڵسەنگاندن بۆ ئاستی تیپ و ڕاهێنەر و یاریزان .
ژمارە و ئامار چین ... ؟
ژمارە و ئامار : بریتیە لەوەی کێ زیاتر چی لە کێ تۆمار کردوە نەک ! کێ چی باشتر لە کێ پێشکەشکردوە .
من لێرەدا کۆمەڵێک نموونە وەک بەڵگە دەهێنمەوە تا بزانین ژمارە و ئامار قورسیان چەندە لە هـــەڵسەنگاندا !
گەر ژمارە و ئامار پێوەری بنەرەت بن لە هـــەڵسەنگاندنی تۆپی پێدا ئەوە ئەم نموونانە تیگڕایان ڕاستن و هـــەتا ئێستا ئێمە بە هـــەڵە لێکدانەوەمان بۆ دۆخەکان کردووە :
سەرنج بدە ؛
_ یاریزان ( عەلی دایی ) زۆرترین گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئێران تۆمار کردوە بەپێی ژمارە و ئامار بێت هـــیچ یاریزانێک نییە لە مێژووی هـــەڵبژاردەکان لە عەلی دایی باشتر بێت ئیدی بیر لە چ یاریزانێک دەکەیتەوە ئازادیت کەوایە عەلی دایی لە ( مارادۆنا ، رۆناڵدۆ ، کریستیانۆ ، مێسی ، باتێستوتا ، ڕۆماریۆ ، پلاتنی ... هـــتد ) باشترە !
ئێستا خۆت وەڵامی ئەم پرسیارە بدەرەوە خوودی عەلی دایی دەتوانێت بڵێ من لە ڕۆناڵدۆ و مێسی باشترم ؟؟؟
_ دیماتیۆی ئیتاڵی توانیویەتی خولی یانەپاڵەوانەکان بەدەست بهـــێنێت بەڵام بێڵسا نازناوی یانە پاڵەوانەکانی نییە کەوایە دیماتیۆ لە بێڵسا لیزانترە لە تۆپی پێدا .
_ ئێستا تۆ چۆن وەڵامی ئەم هـــاوکێشیە دەدەیتەوە ؟!
گواردیۆلا لە مێژووی راهـــێنەرایەتی خۆیدا ئەستمە بووە بتوانرێ لە چەند یاریەکدا کەسایەتی بەسەردا بسەپێنیت بەڵام تێگڕای ژمارە و ئامارەکان جگە لەسەرکەوتن لە بەرژەوەندی خۆی بووە ئێ بەپێی ژمارە و ئامار بێت گواردیۆلا لە شەش تایبەتمەندی پێنجی مسۆگەر کردوە ئێ پێنچ زۆترە لە یەک کەوایە بۆ بە گواردیۆلا دەگوترێ شکستخواردوو لە تاک یاریەکاندا ؟ گەر پێچەوانەیە بۆ بابەتی ئامار و ژمارە گرنگی نییە لەسەرکەوتندا ؟!
من هـــەمیشە وتومە ژمارە و ئامار دوو شتی ڕۆتین لە تۆپی پێدا کفری تۆپی پێیە ئەو دوو تایبەتمەندیە بکەیتە پێوەر بۆ باشبوون و خراپ بوونی هـــەر بابەتێک ، بە ڕێژەی لە ٩٥٪ هـــەڵسەنگاندنی تۆپی پێ پەیوەندی نییە بە ژمارە و ئامارەوە !
بە پێچەوانەوە تەنیا لە ٪٥ دەواترێ بەکار بهـــێنرێ بۆ ئەوەی بزانین کێ بۆچی لە کێ باشترە ؟!