هەواڵێکی ناخۆش گەشتە یانەی پاریس سانجێرمان

  2021-07-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هـــەر چەندە یانەی پاریس سانجیرمان دەیەوێت زۆر بە بەهـــێزی بگەڕیتەوە بۆ وەرزی نوێ و ڕکابەری سەرجەم نازناوەکان بکات بەڵام ئەمڕۆ هـــەواڵێکی ناخۆش گەشتە یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا .

کەمێک پێش ئێستا ڕادیۆی مۆنتیکارلۆ ئەوەی بڵاوکردەوە هـــێشتا سێرجۆ ڕامۆس کاریگەری پێکانەکەی وەرزی ڕابردووی بەسەرەوە ماوە و ناتوانێت بەشداری یاریەکانی داهـــاتووی یانەکە بکات .
بریارە یەک شەممەی داهـــاتوو یانەی پاریس سانجێرمان ڕوبەروی یانەی لیلی هـــاوشاری بێتەوە لەمیانەی یارییەکانی جامی سوپەری فەڕەنسا ، بەڵام ڕادیۆکە بە فەرمی ئەوەی بڵاوکردەوە سێرجۆ ڕامۆس ناتوانێت بەشداری ئەو یاریە گرنگە بکات .


ڕیکلام