سۆرانی  |  بادینی  |  English      

ماریا فەرهاد بە شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا

  2021-07-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی ڕابردوو لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق لە بەغدای پایتەخت ماریا فەرهاد کە کچێکی خەڵکی پارێزگای نەینەوایە نازناوەکەی پێدرا .

لە پێشبڕکێکەدا، ماریا فەرهادی خەڵکی پارێزگای نەینەوا نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ساڵی 2021 پێدرا و بووە براوەی پێشبڕکێکە، هەروەها هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان .    

پێشبڕکێکە بە بەشداری 17 کچ بەڕێوەچوو کە حەوتیان کورد بوون و سەرۆکی لیژنەکەش هەڵکەوت زاهیر، ئاوەزدانەری کورد بوو