هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێرێكی رەوانەی دادگا كرد

  2022-12-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێرێكی رەوانەی دادگا كرد

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، "دوای ئەوەی لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتیی شۆفێران و هاوڵاتییان،  ئاگادارییان بڵاوکردەوە کە شۆفێرانی کۆنتێنەرەکانی گواستنەوەی ئاسن و سکراب دەبێت کۆنتێنەرەکانیان نوێبکەنەوە و قەدەغەیان کرد بەناو تونێلدا تێبپەڕن، هەندێکیان پابەندنابن و لە کاتەکانی درەنگانی شەودا بەناو تونێلەكەدا تێدەپەڕن". 

ئاماژە بەوەشدەکات، "ئاگادارکراینەوە یەکێك لە کۆنتێنەرەکان بەناو تونێلەکەدا هاتووەتەوە و بەو شێوەیەی لە ڤیدیۆکەدا دەیبینن، لاکانی تونێلی خراپکردووە، دوای بەدواداچوونمان توانیمان دەستبەسەر ئەو بارهەڵگرەدا بگرین و شۆفێرەکەی رەوانەی دادگا بکەین".

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە  هاتوچۆی دەربەندیخان، هۆشداریی بە شۆفێران دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بۆ جارێکی تر ئاگاداریان دەکەینەوە تا کۆنتێنەرەکانیان نوێنەکەنەوە و دڵنیانەبین لە سەلامەتی و توندوتۆڵی و بەرزیی یاسایی، ئەوا بە هیچ شێوەیەک رێگەیان پێنادەین و ئەوەشی گوێڕایەڵ نەبێت، دوای  5ی 1ی 2023 لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکەین و رەوانەی دادگایان دەکەین.


ڕیکلام