فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بە ٧٢ کەسەوە کەوتەخوارەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، وتەبێژی هێڵی فڕۆکەوانیی یەتی ئێرلاینزی نیپاڵی رایگەیاند: "٦٨ سەرنشین و چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەکەدا هەبووون و جارێک نازانین کەس رزگاربووبێت".
بەرپرسانی وڵاتی نیپاڵ رایانگەیان، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە راسپاردووە.