بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ئیدانەی رووداوەکەی پارێزگای مێردینی تورکیا دەکات و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا دەکات تاوانباران دەستگیربکەن و رووبەروی یاسایان بکەنەوە
دەقی پەیامەکە...
بەتوندی تاوانە گەورەکەی پارێزگای مێردین لە تورکیا ئیدانە دەکەم کە بەهۆیەوە پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
وێڕای پرسە و هاوخەمی قووڵمان بۆ کەسوکار و خانەوادەکانیان، داواکارم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا بەدواداچوونی جدی بکەن و تاوانباران رووبەڕووی دادگا بکەنەوە.