بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە ژنێکی دووگیان گیانی لەدەستدا

  2023-01-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ناحیەی چوارقوڕنە لە ئیدارەی راپەڕین، بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە ژنێکی 25 ساڵ کە دووگیان بووە، گیانی لەدەستدا.

نەقیب عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، "ئەمڕۆ کاژێر 07:52 هێزەکانمان لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی چۆمان لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگادار کرانەوە؛ بەداخەوە دیاربوو رووداوەکە زووتر روویداوە و نزیک کاژێر 07:00 بووە، بەڵام کەس ئێمەی ئاگادار نەکردبووەوە، بۆیە تاوەکو هێزەکانمان گەیشتن ژنێک لە ماڵەکەدا سووتا بوو".

ژنەکە ناوی ئاشتی موسڵیحە و تەمەنی 25 ساڵە، عەلی قادر گوتی، ژنەکە دووگیان بووە و بە تەنیا لە ماڵەوە بووە، چونکە هاوژینەکەی پێشمەرگەیە و لە دەوام بووە.

 وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین وتیشی: "ژنەکە لە ماڵەوە نووستبوو و، هیتەر کارەبا کاری کردووە، بەڵام پلاکی هیتەرەکە تواوەتەوە و بەهۆیەوە ئاگرکەوتووەتەوە و ژنەکە گیانی لەدەستداوە".


ڕیکلام