هەولێر پێشەنگە لە پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان

  2023-01-25  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی راپۆرتێک کە ئامارەکانی پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە هەرێم تۆمارکردوە، زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە هەولێری پایتەخت بەرامبەر رۆژنامەنووسان و میدیاکاران ئەنجامدراوە


رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە،  زۆرترین پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە هەولێر ئەنجامدراوە. 

بەپێی داتاکانی نێو راپۆرتەکەی رێکخراوەکە، لە ساڵی رابردوودا٣٠٣ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر بە  ٣٢٠رۆژنامەنووس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە  و ٣٥ رۆژنامەنوس دەستگیر کراون.

ئاشکراشیکردووە، هەولێری پایتەخەت پێشەنگە لە پێشلکاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان، بەجۆرێک لە ساڵی رابردوودا  ٩٧پێشلکاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان کراوە.

رێکخراوەکە ئاشکراشیکردوە، لە شاری دهۆکیش ٧٣ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسانی سنورەکە تۆمارکراوە.


ڕیکلام