جەبار یاوەر: پێشمەرگە و سوپاى عێراق رێککەوتنى کۆتایى ئەنجامدەدەن

  2020-07-07  | 
چاوپێکەوتنى جەباریاوەر لەگەڵ ژیان
فۆتۆ: ئەیوب ساڵح
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند، تائێستا رێککەوتنى کۆتایى لەنێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق بۆ كاری هاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان ئەنجامنەدراوە، بڕیارە کۆتایى ئەم مانگە لیژنەى باڵاى وەزارەتى بەرگرى عێراق سەردانى هەرێم بکەن.

جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە سێیەمین کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى عێرقدا سێ تەوەر گفتوگۆى لەبارەوە کرا لەوانەش چۆنیەتى دامەزراندنى ناوەندەکانى هەماهەنگى نێوان هێزى پێشمەرگە و هیزەکانى سوپاى عیراق لە پارێزگاکانى دیالە و کەرکوک و موسڵ و هەولێر، گفتوگۆکرا کە ئەوناوەندانەى هەماهەنگیە لەکویبیت شوینەکانى.

 وتیشى، باس لە پێکهاتەى هێزەکە و میکانیزمى کارى ئەو ناوەندانە کرا، ئەرکى سەرەکى ناوەندەکان بۆ رێکخستنى هەماهەنگى نێوان هێزە سەرەکیەکانى هەرێم و حکومەتى عێراق رێکدەخەن لەسەرجەم رووى سەربازى و ئەمنیەوە.

ئاماژەى بوەشکرد، تا ئێستا لەسەر شێوازى میکانیزمى کارەکان نەگەیشتونەتە ریککەوتن، هاوکات گفتوگۆ لەبارەى هیڵەکانى دابەشبوونى هێزەکانى پێشمەرگە و هێزەکانى سوپاى عێراق کرا لەگەڵ ئۆپەراسیۆنى هاوبەش واتە کردەى سەربازى هاوبەش  لەنێوان هەردوولا بۆسەر بنکەو بارەگاکانى داعش گفتوگۆى لەبارەوە کرا و بەگشتى  کۆبوونەوەکانئەرێنى بوو تێگەیشتنێک هەبوو بۆ ئەوەى بەیەکەوە هاوکاربن، چونکە داعش بووەتە هەڕەشەیەک بۆسەر ناوچەیەکى دور وو درێژ ئەو ناوچەیەش ناوچەکانى مادەى 140.

جەختیکردەوە، ئەو بڕیارەى دراوە ئەوەیە کۆبوونەوەکان بەردەوامبن مانگى جارێک کۆبوونەوە بکەن، پێش کۆتاى مانگى حەوت شاندى باڵاى لیژنەى بەرگرى بەغدا بیتە هەولێر بۆ ئەوەى جارێکى دیکە گفتوگۆ لەسەر ئەو سێ تەوەرە بکەن و رێککەوتنى کۆتایى واژۆبکەن.
لەبارەى بۆردوومانەکانى تورکیا ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەوتى، لەشکرکێشى تورکیا شتێکى نوێ نیە، ئەوە دەیان ساڵە تورکیا بە لەشکرکێشى و چەک نەگەیشتووەتە چارەسەر، بەگشتى بۆردومانکردن  پێشێلکردنى سەروەرى خاکى عێراقە، بەپێى یاساکانى جنێڤ پێشێلکردنى یاساى نێودەوڵەتى مافى مرۆڤە، چونکە هاوڵاتى مەدەنى شەهید دەبێت و زیانى مادى زۆر بەرسەروماڵیان دەکەوێت.

لەبارەى گەڕانەوەى پێشمەرگەش بۆ ناوچە کیشەلەسەرەکان جەختیکردەوە، نابێت هێزى سەربازى لەناو شارەکانبن، دەبێت لەدەرەوەى شاەرەکان شەڕى داعش بکەن، چونکە ئاسایش و پۆلیس شارەکان دەپاریزن، واتە پێشمەرگە بۆ ناوشارەکان ناگەڕێتەوە.




ڕیکلام