کوردێک خەڵاتی باشترین پارێزەری جیهان وەردەگرێت

  2023-01-30  | 
دۆسیە:  دادگای هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەم هەفتەیە خەڵاتی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بۆ باشترین پارێزەر بدرێت بە سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیان، رۆژی ١ی شوباتی ٢٠٢٣ لە واشنتۆن، خەڵاتی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەردەگرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ساڵانە ئەو خەڵاتە لە ١ی شوبات دەدرێت بە بەرگیرکارانی مافی مرۆڤ، هۆکاری کاندیدکردنیشی بۆ داکۆکیکردن بووە لە دەستگیرکراوانی بادینان بەشێوەیەکی خۆبەخش.

٦٠٠ کەس لە داکۆکیکارەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان سیڤی خۆیان لە رێگەی باڵیۆزخانە و کونسولگەرییەکان و نێردە دیپلۆماتیەکانی ئەمریکا لەسەرتاسەری جیهان ناردووە بۆ وەزارەتی دەرەوە، لە نێویاندا دوو کەس کاندیدکراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، کە بەشدار حەسەن و کەسێکی ترە لە ئەفریقا.


ڕیکلام