وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رایدەگەیەنێت بەهۆی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریاوە هەناردەی نەوت لە بۆری هەرێم - توركیا راگیراوە
روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە:
بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی توركیا و سوریای گرتەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو ؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیراو بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پشكنین پرۆسەی هەناردەكردن دەست پێ بكاتەوە.