کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە: ئەم پرسە تەواو زانستیە و لێکدانەوەی لابەلا هەڵ ناگرێت

  2023-02-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە لەبارەی کەیسی منداڵە ونبووەکەی هەڵەبجە ڕایگەیاند، "پرسی نێوان بە ڕێز کاک محمود فتاح و کاک هاوڕێ ئەنوەر بابەتێکی تەواو زانستییەو لێکدانەوەی سۆزداریانەو لابەلا هەڵ ناگرێت".

م.کامیل عبدالقادر، وتەبێژی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئێمە وەک کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، هەردو لایان وەک یەک دەبینین و بۆ نێوەندگیری و چارەسەر کردنی کێشەکەیان پەنابرن بۆ پشکنینێکی نوێی DNA  لە ناوەندێکی تاقیگەیی ئەوروپا بە باشترین چارەسەر دەبینین. وە لەو ڕووەوە هاوکار دەبین لە گرتنە بەری ڕێوشوێنی پێویست تا دەگەینە ئەنجام".

دەشڵێت، "هەر کاتێکیش دۆسێکە گەیشتە ئەنجام و سەلمێنرا کە کاک (هاوڕێ ئەنوەر) کوڕی کاک (محمود فتاح)ە یان بەپێچەوانەوە. ئەوا ئێمە بە هەموو شێوەیەک هاوکارو پشتیوان  دەبین دۆسێکە ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت".

کۆمەڵەکە داواشدەکات، "ئەوە قسەی و ڕای فەرمی و کۆتایی ئێمەیەو تکا دەکەین هیچ کەس و لایەنێک بە دەربڕینی هەڵوێستی سۆزداریانەو سەرپێیانەو بۆ مەرامی تایبەتی خۆی، ئەم پرسە بەلاڕێدا نەبات و نێوانیان لەوە زیاتر ئاڵۆزتر نەکات


ڕیکلام