ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای دەکات کە "ساڵی ٢٠٢٢ حکومەتی هەرێم لەفرۆشی هەر بەرمیلێک نەوت ٣٦ دۆلاری بۆ ماوەتەوە، ٥١ دۆلاری بەناوی خەرجیەوە ڕۆشتووە!".
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت کە لەڕێی حکومەتی هەرێمەوە وردبینی نەوتی هەرێم دەکات! ڕێکخراوی ڕونبین بۆ شەفافیەت لەپرسەکانی نەوت شیکاری بۆ ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت کردووە.
دەشڵیت، هەناردەی نەوتی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٢ دا ١٥٨ ملیۆن و ٣١٠ هەزارو ١٥١ بەرمیل بووە.
داهاتی گشتیەکەی ١٢ ملیارو ٤٢٢ ملیۆن و ٢٦٠ هەزارو ٨٩٤ دۆلار بوە.
لەکۆی ئەو داهاتە تەنها ٥ ملیارو ٧٠٩ ملیۆن و ٧٠٤ هەزارو ٨٧ دۆلاری بۆ داهاتی گشتی ماوەتەوە تەسلیمی وەزارەتی دارایی کردووە!
٦ ملیارو ٧١٢ ملیۆن و ٥٥٦ هەزارو ٨٠٧ دۆلاری بەناوی خەرجیەوە ڕۆشتووە!
تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لەساڵی ٢٠٢٢ دا ١٠٠ دۆلارو ٧٤٣ سەنت بووە.
سۆمۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەتێکڕا نەوتی عێراقی بە ٩٥ دۆلار و ٥٣٦ سەنت فرۆشتووە.
بەڵام هەرێم بەتێکڕا نەوتی بە ٨٧ دۆلارو ٩١٥ سەنت فرۆشتووە، واتە تێکڕا بە ١٢ دۆلارو ٨٢٨ سەنت کەمتر لەبرێنت نەوتی فرۆشتووە.
بەکورتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕا لە فرۆشی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک ٣٦ دۆلارو ٦٦ سەنتی بۆ ماوەتەوە!
٥١ دۆلارو ٨٤٩ سەنتی بۆ مەسرەف ڕۆشتووە!
ئەمەیە کە دەوترێ نەوتی هەرێم بەتاڵان دەبرێ!