دوای بومەلەرزە وێرانکارییەکەی تورکیا جارێکیتر زانا و بوومەلەرزەزانی بەناوبانگی هۆڵەندی هۆشداری دەدات لە ڕوودانی بوومەلەرزەی تر لە ڕۆژانی داهاتوو و جەختیشی کردەوە کە لە رۆژانی سەرەتای مانگی داهاتوو کارەساتبار دەبێت.
فڕانک هۆگەربیتس زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هۆشداری دا لەوە کە پێدەچێت رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی ئەم مانگەدا بوومەلەرزە چالاک دەبێت و لە هەندێ شوێن بوومەلەرزە ڕوو بدات.
ئەو زانا هۆڵنیە ئاماژەی بەوەشداوە، کە کارەساتەکە لە هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو دەبێت کە بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر و دۆخێکی کارەساتبار بۆ جیهان و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دروست دەبێت.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە، پێشتریش ئەم زانایە پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزەی تری کردبوو بەتایبەتیش بوومەلەرزە گەورەکەی رۆژی ٦ی شوبات لە پارێزگای مەڕەش لە باشووری تورکیا کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەست دا.
بەهەمانشێوە ٣ رۆژ بەر لە ئێستا پێشبینی کردبوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە تاجیکستان ڕوو بدات، ئەمڕۆ پێنجشەم بوولەرزەکە لە سنوورەکانی تاجیکستان و چین ڕووی دا کە پلەکەی ٧.٢ پلەی ڕێختەر بوو.