بڕیاری گۆڕینەوەی 100$ بە 132 هەزار بۆ قیستی بەشداربوانی یەکەکان، کوردستانیش دەگرێتەوە

  2023-02-24  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرهێنانی هەرێم دەڵێت بڕیاری گۆڕینەوەی 100$ بە 132 ھەزار بۆ قیستی بەشداربوانی یەکەکانی نیشتەجێبوون، کوردستانیش دەگرێتەوە

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانی ھەرێم ڕایگەیاند، لەمەودوا خاوەن قیستەکانی یەکەکان دەتوانن بێ گەرانەوە بۆ داواکاری وەبەرھێنەکە ئەو قیستانەی لایان ماوە بۆ ھەر سەد دۆلاریەک تەنھا ١٣٢ ھەزار حساب بکەن نەک نرخی بازاری رەش .

سەبارەت بە بڕیارەکەی بانکی ناوەندی بە فەرمان دەرکردن بۆ کۆمپانیاکانی وەربەرھێنان بۆ گۆرینەوەی دۆلار بە ١٣٢ ھەزار دینار  کە لەشارەکانی عێراق  بریارە جێبەجێ بکرێت محمد شوکری دەلێت ئەو بریارە ھەموو عێراق دەگرێتەوە بە تایبەت کە ئیدی وەبەرھێنەکانیش خۆیان لە حکومەت دۆلار بە ١٣٢٠ دەکرنەوە بۆیە ناچارن بەو جۆرەش مامەلە لەگەل خاوەن قەرز و قیستەکانیان بکەن .




ڕیکلام