وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهات نه‌وتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلار بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه "به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، له مانگی مانگی كانوونی دووه‌می 2023دا بڕی 101 ملیۆن و 245 هه‌زار و 95 به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: "كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی حه‌وت ملیار و 663 ملیۆن و 788 هه‌زار دینار بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی مانگی رابردوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه، 98 ملیۆن و 460 هه‌زار و 50 به‌رمیل بووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "كه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكیشه‌وه دوو ملیۆن و 475 هه‌زار و 516 به‌رمیل نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده كراوه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دەشڵێت، "تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به 75.695 دۆلار بووه".