لە ڕۆژانی گەشت و سەیراندا ئاگاداری ئەو سێ دیاردەیە بن

  2023-02-28  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دکتۆر پشدەر عەبدوڵا- پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان لە هەژماری خۆی چەند ڕێنماییەکی بۆ ڕۆژانی گەشت و سەیران بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، تکایە تکایە لە ڕۆژانی گەشت و سەیراندا ئاگاداری ئەو سێ دیاردەیە بن:

١-نەوت خواردنەوەی منداڵ.

٢-ئەو منداڵانەی نەخۆشی پاقلەیان هەیە لە خواردنی یاپراخ کە پاقلەی تێدا بێت.

٣-ئەو ژنانەی سکیان پڕە لە چونەدەرەوە بۆ گەشت و سەیران،تکایە ئەو کەسەی شۆفێری ئەکات ئەبێت زۆر ئارام و لەسەرخۆ بێت،ژنی سکپڕ خۆی بەدوور بگرێت لە سەماو هەڵپەڕکێی توند،ساڵی پار تەنها لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا یانزە منداڵ بە نەبەکامی لەدایک بوون.


ڕیکلام