كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بایكۆتکردنی دەوامیان راگرت

  2020-07-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای بەردەوام بوونیان بۆ ماوەی 26 رۆژ لە بایكۆتی دەوام كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریاندا مانگرتنیان لە دەوام بشكێنن و ماوەی 20 رۆژ مۆڵەت بدەن بۆ جێبەجێ كردنی داواكاریەكانیان.

لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان كارمەندانی هاتووچۆ رایانگەیاند بە راوێژ و بە كۆی دەنگ بڕیارماندا تا 25ی تەمووز بایكۆتی دەوام بشكێنین، ئەوەش لەسەر بەڵێنی بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی بووە كە بەڕێزیان داوایانكردووە ماوەیەك مۆڵەتیان بدەین بۆ ئەوەی هەوڵبدەن داواكاریەكانمان جێبەجێ بكەن . 
كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی رایانگەیاند، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی بەڵێنی پێداوین هەموو هەوڵێك بدات بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانمان ئەگەر تا ئەو ماوەیەی دیاریمان كردووە داخوازیەكانمان جێبەجێ نەكرێت جارێكی دیكە بایكۆت دەست پێدەكەینەوە. 
ئەوان داوادەكەن هەموو 30 رۆژجارێك موچەیان پێ بدرێت و و لەژێر هیچ ناوێكدا موچەكانیان كەمنەكرێتەوە و بڕینی موچە هێڵی سوورە بە هەموو شێوەیەك. 


ڕیکلام