بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری کوردستانی هەژاند

  2023-03-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ هەینی جارێکیتر بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥ پلە بە پێوەری رێکختەر پارێزگای مەڕەشی لە باکوری کوردستان هەژاند و هاوڵاتیانی ناوچەکە هەستیانپێکردوە


سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکەی پارێزگای مەڕەش بەگوڕی ٥ پلە بە پێوەری رێکختەر بوە و کاتژمێر ٥:٥٣ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رویداوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، چەقی بومەلەرزەکەش گوندی دۆنگەڵ بوە و قوڵاییەکەی ٤.٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە بوە.

بەڵام  تائێستا هیچ زانیارییەکی لەسەر بونی زیان لە ئەنجامی ئەو بومەلەرزەیە بڵاونەکردوەتەوە.


ڕیکلام