د. پەروین نوری: کاتی ئەوە هاتووە ئەمجارە ژن لە (پەردەی کوڕێنی )!! بکۆڵێتەوە

  2023-03-04  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
د. پەروین نوری عارف دەڵێت: کۆمەڵگەی دواکەوتوو ، لە زانست ، وە شوێنکەوتووی جەهالەت و نوشتەو سیحر ، بە بەکارهێنانی دەست و قاچی سەگی بێتاوان، نەک (پەردەی کوڕێنیی) دڕاوە ، شوێنی لەناو میللەتانی دونیای ئازادو پێشکەوتوو بە چرا بۆی بگەڕێیت ، نادۆزرێتەوە.

پەردەی کوڕێنی!!
تۆ کوڕێکی پاکییزەیت؟!

من نازانم مرۆڤایەتیی لەکەیدا ، هەستی بە ( گرنگیی) ! پەردەی کچێنیی کردووە!! وەڵێ ئەوە دەزانم کەئەم بابەتە ، بۆ میللەتانی دواکەتوو ، هەڵکێشراو لە خورافات و بیری چاخی بەردین، هەمیشە گرێیەکە لە دەروونی ژناندا ، پێش پیاوان . تۆ بڵێی ئەم گرێیە لای ئێمە ، لەکام سەدەوە بوو بە خولیا؟ کەسانی لەسەر کوژرا ، کچ ، برا ، باوک ، ئامۆزا .
لە مێژووی کۆندا ، پاکیزەیی کچ پلەیەکی بەرزی پێدراوە. هەروها لەلای یونانییەکان بە هەمان شێوە .  
، لە ئاینیی کریستیان ، مریم بە پاکییزە دەناسرێت Virgin Mary دوای لەدایکبوونی عیسای مەسیحیش 
بەهەر حاڵ ، دەمەوێت بڵێم ، ئەم بابەتە ،  شاڵاوێکە بۆ بەگژداچوونەوەی ( کچ ، ژن)
هەزاران چیرۆکمان لە هەگبەدایە ، کە چۆن ئەم ( پەردە) یە بووە بە هۆی ماڵوێرانیی بۆ هەندێک لە خێزانەکان . 
دەیەها کچ بە هۆکاری جۆراوجۆر بۆ هەتاهەتایە ، لە خۆشی ژیان محروم بوون ، ئەوە ئەگەر نەکوژرابن .تەنانەت ئەگەر کێشەکە پێوەندی بە حاڵەتێکی دانپێدانراوی سروشتیبوبێت.
کاتی ئەوە هاتووە ئەمجارە ژن لە (پەردەی کوڕێنی )!! بکۆڵێتەوە وداوای پاکیزەییی  کوڕان و پیاوان بکات.
سەرت نەسوڕمێ لەم داوایە .ئەزانی بۆچی ؟
لەبەر ئەوەی ژنانیش حەقی خۆیانە ئەم مەرجەیان هەبێت .  پێویستە بزانرێت چەندتان لەم تاقیکردنەویەدا سەلامەتدەبن !!
کە ئێوە دەچن بە ردەرگای پزیشکی دادوەری دەگرن ، لەبەر ئەوەی دڵتان کرمێ بووە ، لە کچە 18 ساڵەکەی ، بووکتان، پێی دەڵێن:
لای ئێمە جێت نابێتەوە، تۆ (كچ نەبویت) ئێوەش دەبێت قایل ببن بە پیشاندانی ( پەردەی کوڕێنیی) تان.
لەدوایدا دەڵێم ، کۆمەڵگەی دواکەوتوو ، لە زانست ، وە شوێنکەوتووی جەهالەت و نوشتەو سیحر ، بە بەکارهێنانی  دەست و قاچی سەگی بێتاوان، نەک (پەردەی کوڕێنیی) دڕاوە ، شوێنی لەناو میللەتانی دونیای ئازادو پێشکەوتوو بە چرا بۆی بگەڕێیت ، نادۆزرێتەوە.
هیوادارم ئەم بابەتە بە سنگێکی فراوانەوە وەربگیرێت وە سەرەتایەکبێت بۆ رێزگرتن لە هەمووان.
من بە شێوەی تەنزئامێز  بۆی چووم . کۆمەڵگەی ئێمە دەبێت رێز لە هەموو تاکێک بگرێت. ئەم بابەتە هێرش نییە بۆ سەرکەس و گرووپێک لەبەر ئەوەی بابەتێکی کۆمەڵایەتیی پڕ لە سوێیە کە پیویست دەکات بە هەند وەربگیرێت وە دیزە بە دەرخۆنە نەکرێت.

رێز و حورمەتم بۆ خوێنەری  بە ویژدان

د. پەروین نوری عارف
2/3/2023


ڕیکلام