سودانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هەڵەبجە

  2023-03-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین

محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ سێشەممە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا وتی، "بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین و دوێنێش وەک هەوڵێک بۆ ساڕێژکردنی زامی شارەکە، بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەمان پەسەندکرد".

وتیشی، "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هەڵەبجە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەولێر و بەغدا پێداگرن لەسەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان، لەو چوارچێوەشدا لە چوار مانگی تەمەنی ئەم حکومەتەدا هەردولا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و تەرخانکردنی بودجە بۆ کاراکردنەوەی ماددەی 140 رێککەوتون و گفتوگۆکانیش بۆ نوسینی پڕۆژەیاسای نەوت و غاز بەردەوامییان هەیە.




ڕیکلام