پێدانی دۆلار بە گەشتیار کەمکرایەوە

  2023-03-14  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاند، فرۆشتنی دۆلار بەو ھاوڵاتییانەی گەشت دەکەن لە حەوت ھەزار دۆلارەوە بۆ سێ ھەزار دۆلار کەمکرایەوە.

 بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، " لە سبەینێ چوار شەممەوە دانانی میکانیزمێکی نوێ ڕادەگەیەنین بۆ فرۆشتنی دۆلار بەو هاوڵاتییانەی لەڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە گەشت دەکەن".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە،  "٣٠٠٠ دۆلار وەک زۆرترین بڕە دۆلارە بۆ فرۆشتن بە هاوڵاتییان لە فڕۆکەخانە دانراوە لە بری ٧٠٠٠ دۆلار، کە بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عیراقی بە ١٣٢٠ دینار دەدرێتە هاوڵاتییان".

بانکی ڕافیدەین باسی لەوەشکرد، ڕادەستکردنی دیناری عێراقی لەڕێی لقە پەیوەنیدارەکان و بەپێی ڕێنماییەکانی پێشوو دەبێت، کە ڕاگەیەندرابوو.



ڕیکلام