ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

  2023-03-15  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێبکات، فەرمانەگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندوە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرەنجامی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەریمی کوردستان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی ١٥ـی ئاداری ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی فیدراڵ، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

دەشڵێت، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.


ڕیکلام