وەزارەتی پێشمەرگە: پلەی 7455 پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە

  2023-03-16  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی پلەی 7455 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پپێشمەرگە.

رۆژی پێنجشەممە 16-03-2023، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بەفەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (٥٨٣٠) لە ٢٠٢٣/٣/١٦ و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١١ی پەیڕەوی نیزامی  ڕاژەو خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (٣٨)ی ساڵی ٢٠٠٧، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی  ئیدارەی گشتی ژمارە(٦٠٣٣) له ٢٠١١/١٢/٤ تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (٧٤٥٥) پلەدارو پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٣


ڕیکلام