سودانی: بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، ئەرکێکی ئەخلاقییە

  2023-03-16  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی لە ٣٥ ساڵیادی بۆردومانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بڕیارمان لە ‌ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ‌دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی گۆڕینی شاری قوربانیدەر بۆ پارێزگا، ئەرکێکی ئەخلاقییە لەپێش هەموو شتێک".


دەقی پەیامەکە...

ئەمڕۆ یادی دڕندەترین تاوانی دژی مرۆڤایەتی دەکەینەوە، ئەویش کارەساتی هەڵەبجەیە، کە رژێمی دیکتاتۆری گۆڕبەگۆڕ ئەنجامیداوە.

‏بەم بۆنەیەوە دووپاتدەکەینەوە کە بڕیارمان لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ‌دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی گۆڕینی شاری قوربانیدەر بۆ پارێزگا، ئەرکێکی ئەخلاقییە لەپێش هەموو شتێک. 

‏هەوڵدەدەین هەمیشە دادپەوەر بین لەهەمبەر شارە ستەملێکرا و بێ بەشکراوەکان و ئەمەش لەکارە سەرەکییەکانی حکومەتمانە. 


ڕیکلام