کوردەوان: لە باوکم جیادەبمەوە

  2023-03-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گەنجە ونبووەکەی هەڵەبجە دوای دۆزینەوەی باوکی لە ئێستادا تەواو لێی بێهیوادەبێت و دەڵێت، لەو پیاوە جیادەبمەوە چونکە سکاڵای لەسەر تۆمارکردوم

کوردەوان کە بە وتەی خۆی یەکێکە لە ونبووەکانی هەڵەبجە رایگەیاند، "کەیسەکەم دواخراوە بۆ ٢٧ی ئازار، دوای ئەوەی کە روونکردنەوە سەبارەت بە کەیسەکەم لە بەغدا گەڕایەوە ئەوا کەیسەکەم یەکلایی دەبێتەوە، ئەگەر کاک مەحمودیش تانەی لێبدات، ئەوا من لێی جیا دەبمەوە و دەبمە کوردەوان هەڵەبجەیی کوڕی گەلاوێژ".

وتیشی، "من و خانەوادەی دایکم ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاک مەحمود جیا دەبینەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا ئەوە بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین".

ئاماژەی بەوەشداوە، "کاک مەحمود لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتەی چاوپێکەوتنەکانمان کە لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن ئەنجاممانداوە، سکاڵای لەسەر تۆمار کردووم".


ڕیکلام