بەریتانیا.. پزیشکێکی موسوڵمان وەک پزیشکی نموونەیی ساڵ دیاریکرا

  2020-07-08  | 
لەندەن
فەرزانە حسێن پزیشکێکی موسوڵمانی دانیشتووی بەریتانیا
دەیلی مەیل
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سیستمی تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا پزیشکێکی موسوڵمانی وەک پزیشکی نموونەیی ساڵ لە وڵاتەکە دیاریکرد.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، سیستمی تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا دکتۆرە فەرزانە حسێن پزیشکێکی موسوڵمانی دانیشتووی ئەو وڵاتەی وەک پزیشکی نموونەیی ساڵی ٢٠٢٠ دیاریکردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو پزیشکە بەڕەچەلەک بەنگلادێشییە و ئەندامی ستافی سیستمی تەندروستی نیشتمانی بەریتانیایە، بەهۆی ئەوەی رۆڵی بەرچاوی لە ریزەکانی پێشەوەی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19  گێڕاوە، وەک پزیشکی نمونەی ساڵ هەڵبژێردراوە.

لە ئێستاشدا وێنەکانی دکتۆرە فەرزانە حسێن لە شەقامەکانی لەندەن و هەندێک لە شارەکانی دیکەی بەریتانیا هەڵواسراوە.





ڕیکلام