پارێزگاری بانکی ناوەندی: قەبارەی خواست لەسەر دۆلار هەرچەندێک بێت دەتوانن پڕی بکەنەوە

  2023-03-17  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە بازرگانان تا ئێستاش لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە دۆلار لە بانکی ناوەندی ناکڕن، بەهای دۆلاری بە بەرزی هێشتووەتەوە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە تەلەفیزیۆنی ئیخبارییەی فەرمی عێراقی راگەیاند، هەوڵدەدەن لە رێگەی هاندانی بازرگانەکانەوە بۆ کڕینی دۆلار لە رێگەی سەۆکی ئەلیکترۆنی و ئەو رێکارانەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلار گیراونەتەبەر، ئەو بۆشاییەی هەیە کەمی بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بەشێک لە بازرگانان تا ئێستاش لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە دۆلار لە بانکی ناوەندی ناکڕن، بەهای دۆلاری بە بەرزی هێشتووەتەوە.

وتیشی: "قەبارەی خواست لەسەر دۆلار هەرچەندێک بێت دەتوانن پڕی بکەنەوە".








ڕیکلام