ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەز عەلی لەشاری بەغدا کۆبوونەوە و سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە و ھەموو ھەوڵێکیشمان لەو پێناوەدایە.
لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکران و جەخت لە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی کرایەوە بەشێوەیەک کە مافەکانی هەموولایەک پارێزراوبێت و دەستوور بنەمای کارکردن بێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە و هەموو هەوڵێکیشمان لەو پێناوەدایە.