دۆلار هاڕەیکرد

  2023-04-01  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە،"لەدوو رۆژی داھاتوودا دۆلار بەتەواوی دادەبەزێت".

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەدوو رۆژی داهاتوودا دۆلار بەتەواوی دادەبەزێت،  هەموو ڕێگرییەکانی سەر فرۆشتنی دۆلار هەڵگیران و دەتوانین هەر بڕە دۆلارێکمان بوێت، بیفرۆشین دینار بەتەواوی بەهێز دەبێتەوە.

هەر دوای راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی عێراق، گۆڕانکاری بەسەر نرخی دۆلارداهات، لەئێستادا بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٥١ هەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی.


ڕیکلام