مینێك بەو هێزەی پاسەوانی سنوردا تەقیەوە كە لە سنوری دهۆك جێگیر كراون

  2020-07-09  | 
 مێهڤان مەجید
ئەو هێزەی پاسەوانی سنور كە لە سنوری ناحیەی باتیفایە مینێكیان پێدا تەقیەوە و كەسێك لە هێزەكە بە سەختی بریندار بوو.

بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی زرێزی سەر بە ناحیەی باتیفا لە پرێزگای دهۆك مینێك بە یەكەیەكی ئەو هێزەی پاسەوانی سنور تەقیەوە كە لەو ناوچەیە جێگیر كراون. 
دڵشێر عەبدولستار، بەرێوەبەری ناحیەی باتیفا، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: ئەم مینە مینێكی كۆنە، یەكێك لە پاسەوانەكان پێی لێناوە و  لە ئەنجامیشدا تەقیوەتەوە و قاچێكی خۆی لە دەستداوە بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆك كراوە. 
لەگەڵ هاتنی ئەو هێزەی پاسەوانی سنوری عێراق بۆردومانەكانی توركیا بۆ ئەو ناوچەیە كەمتر بووتەوە و ناوچەكە ئارامیەكی بەخۆیەوە بینیوە. 


ڕیکلام