کوڕی سەرۆکی حکومەتە تڕە کەڵەکەکە نازانێت لە کوردستان دەژی

  2023-04-06  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان

دیسانەوە وەک ئەوەی لە کوردستان نەژی
ئارینی کوڕی مەسرور بارزانی، بەشێوازێک دەرکەوت، کە ئەگەر یەکێک نەزانێت ئەو کەسە کێیە و لە کوێ دەژی، وادەزانێت شازادەیەکی ئیماراتی یاخود ئەمیرێکی سعودییە
لە دوایین دەرکەوتیندا، شێوازی دەرکەوتنی بووە جێی سەرنجی خەڵکی کوردستان، لەکاتێکدا هێشتا فەرمانبەران چاوەڕێی هەواڵی دابەشکردنی مووچەن پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان، کە هێشتا گرەنتی نییە دابەشدەکرێت یان نا، بە تایبەت دوای ئەوەی بەهۆی کەتنەکانی سەرۆکی حکومەتە تڕە کەڵەکەکە، کە خۆی لە خراپ مامەڵەکردن و هەرزان و تاڵانفرۆشکردنی نەوتی هەرێم دەبینێتەوە، نەوت بە ناچاری ڕادەستی بەغداد کرایەوە.

بەڵام ئارین وەک ئەوەی نە بای دیبێت نە باران، لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە بەهاکەی ١٥٠ هەزار دۆلارە، لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد برۆنکۆیە کە بەهاکەی ٨٠ هەزار دۆلارە، لەناو ئۆتۆمبێلەکەشەوە ڕەشمەی ئەسپێکی بەدەستەوەیە کە جۆری ستالیۆنە و بەهاکەی ٧٠ هەزار دۆلارە
ئەمە یەکەمجاری نییە کە کوڕی سەرۆکی حکومەتە تڕە کەڵەکەکە بەمشێوەیە دەربکەوێت
بە تایبەت دوای ئەوەی چەند جارێک بە جووتە سەردانی ئیماراتیان کردووە و لەناو ئیماراتدا بارزانییەکان لەو هەموو پێشکەوتنەی کە لەو وڵاتە دەگوزەرێت هیچ فێرنەبوون و ئەوەی هێناویانەتەوە تەنها کڕینی ئەسپی گران و سەیارەی بەرزە، ناشکرێت لێیان بگیرێت، چونکە وڵاتێکی وەکو ئیمارات لە شەو و ڕۆژێکدا نەگەشتووە بەوەی ئەمڕۆ، بەڵکو بە زیاتر لە ٥٠ ساڵ کارکردن ئەو ئیماراتە دروستکراوە کە خەڵک لە هەموو جیهانەوە ڕووی تێدەکات، بەڵام سەرۆکی حکومەتە تڕە کەڵەکەکە، وەک چۆن باوکی هاتە سەرحازری و بە ئەزموونی دەوڵەتداریدا نەچوو، ئاوا ئەمیش هاتە سەرحازری و لە کامێرامانی باوکییەوە کرایە مەکتەب سیاسی و دواتریش سەرۆکی حکومەت

بارزانییەکان بەشێوەیەک پارەی هەرێم و خەڵک تەخشان و پەخشان دەکەن، کە ئەگەر پارە بشبارێت بەسەرتدا، ناتوانیت وا خەرجی بکەیت
بۆ نمونە پارەی ئەم ئەسپ و ئۆتۆمبێلە، بە زمانی بازاڕ دەکاتە ١٥ دەفتەر دۆلار، بۆ ئەوەی ئاسانتر تێبگەیت، ئەگەر فەرمانبەرێک هەموو مانگێک بڕی ٥٠٠ هەزار دینار بخاتە لاوە، ئەوا ٣٠ ساڵ کارکردنی پێویستە بۆ کڕینی ئەوەی کە بەدەست کوڕە ٢٢ ساڵانەکەی سەرۆکی حکومەتە


ڕیکلام