بانکی ناوەندی: پێوسیتە کۆمپانیاکان مامەڵە بەنرخی فەرمی دۆلارەوە بکەن

  2023-04-15  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆمپانیاکانی نیشتەجێبوون پابەند دەکاتە بەوەی بە نرخی فەرمی مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن

محەمەد یونس جێگری بەرێوەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی رایگەیاند: چەند گشتاندنێکیان بڵاوکردوەتەوە کە خاوەنی کۆمپانیاکانی نیشتەجێبون بە نرخی فەرمی دۆلار و نرخی دیناری عێراقی پابەند دەکات.

دەسڵێت: بەپێی بریاری ئەنجومەنی وەزیران کە تیایدا هەموو دەزگا حکومییەکان و کەرتی تایبەت پابەند دەکات کە نرخی بەرهەمەکانیان بە دیناری عێراقی بدەن و دراوی ناوخۆیی بە نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی وەربگرن.

ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندی عێرا باسی لەوەشکردوە، هەندێکیان پابەندی ڕێنماییەکان بوون و هەندێکی دیکەشیان هێشتا پابەند نەبوون ولێستێکیان دروستکردوەو بۆ وەبەرهێنانی ناردوە بۆ لێپرسینەوە.


ڕیکلام