بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەکات لەئێستادا یەدەگی دۆلار لە عێراق ١١٠ ملیار دۆلار تێپەڕاندوە و زۆربەی ئەو پارەیەش وەبەرهێنانی تێدا کراوە
محەمەد یونس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: وەبەرهێنانی بانکی ناوەندنی لە بنەڕەتدا پاراستنی یەدەگی دراوی بیانییە و لە چەند بابەتێکدا خۆی دەبینێتەوە و لەوانەش سیولە و وەبەرهێنان.
ئاماژەی بەوەشداوە: یەدەگی دراوی بیانی لە ئێستادا ١١٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە و زۆربەی ئەو پارەیەش وەبەرهێنانی تێدا کراوە، چونکە دەتوانرێت بەبێ مەترسی بەکاربهێندرێت.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەشکردوە: هەموو هەوڵێکییان دەدەن کە بچنە ناو ئەو وەبەرهێنانەی کە داهات زیاد دەکەن و مەترسییان لەسەر یەدەگی دراوەکانی نییە وخۆیان لەو بابەتانە بەدوربگرن کە مەترسییان بۆ سەر یەدەگی دراوەکان هەیە.