بانکی ناوەندی لە هەفتەیەکدا زیـاتر لە 900 ملـیۆن دۆلاری خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌

  2023-04-22  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بڕی 904 ملیۆن و 354 هەزار و 091 دۆلاری فرۆشتووە

به‌وپێیه‌ش بانكی ناوه‌ندی عێراق رۆژانە 226 ملیۆن و 88 هەزار و 522 دۆلار کە بەێژەی 2.26% بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەرزبووەتەوە، کە رێژەی فرۆشتن 211 ملیۆن و 156 هەزار و 980 دۆلار بووە.

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە رۆژی سێشەممەدا بووە، کە فرۆشی 283 ملیۆن و 45 هەزار و 994 دۆلار بووە، لەکاتێکدا کەمترین فرۆش لە رۆژی دووشەممەدا بووە، کە فرۆشی 127 ملیۆن و 85 هەزار و 570 دۆلار بووە.


ڕیکلام