تەندروستی هەڵەبجە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

  2023-04-24  | 
دۆسیە:  تەندروستی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە-هۆبەی تاقیگەكان لە ئاگاداریەكدا داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەكات كە لە كاتی هەبوونی هەر نیشانەیەكی نەخۆشی (هەوكردنی پەردەكانی مێشك) لە منداڵەكانیان بە هیچ جۆرێك دەرمانی ئیلتیهاباتیان نەدەنێ و سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەكان نەكەن.

لە ئاگاداریەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە-هۆبەی تاقیگەكاندا هاتووە: ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەو دەوروبەری دەكەین كەلەكاتی هەبونی هەر نیشانەیەكی ئەم نەخۆشیە لە منداڵەكانیان (نەخۆشی هەوكردنی پەردەكانی مێشك) تكایە بەهیچ جۆرێك سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەكان مەكەن یاخود گەر سەردانیشتان كرد بەهیچ جۆرێك دەرمانی ئیلتیهابات(Antibiotic) وەرمەگرن لەبەر ئەوەی لەگەڵ وەرگرتنی عیلاجی التیهابات ڕێگاو شێوەی دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە ئاسان نابێت و ناتوانرێت دەستنیشانی بكەین بەهۆكاری كاریگەری دەرمانی بەكار هێنراو لەبەرئەوە ناتوانین دەستنیشانی ئەم نەخۆشیە بۆ هیچ نەخۆشێك بكەین كەپێش سەردانیكردنی بۆ نەخۆشخانەكانمان دەرمانی دەرەوەی بەكارهێنابێت.


ڕیکلام