تەندروستیی هەڵەبجە: نەخۆشخانەی منداڵان پڕ بووە لە نەخۆش

  2023-04-25  | 
دۆسیە:  تەندروستی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت، نەخۆشخانەی منداڵانی شارەکە پڕبووە لە منداڵی نەخۆش و هیچ تەختێک نەماوە بۆ نەخۆش، بەڵام کارمەند کەمە و پێویستیان لە دامەزراندنی کارمەندی نوێ هەیە.

 دکتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، رۆحی منداڵانی هەڵەبجە لەناو لەشێکی گەرم و ملێکی ڕەقی نەچەماوەدا چاوەڕێی چارەنوسی ئەو ١٣٠ خۆبەخشەن تا ببنە فەرمانبەری حکومەت و بە دڵێکی ئاسودەوە خزمەتیان بکەن. 

باس لەوەشدەکات، بێدی چۆڵ نەماوە لە نەخۆشخانەی منداڵان پێویستە نەخۆشخانەیەکی تر دابین بکەین بەڵام بە بێ کارمەند ئەستەمە. 

دەشڵێت، داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەکەم ئەگەر باوانی ئەو منداڵە هەڵەبجەییانە بە کورد دەزانن ، ئەوا ڕەزامەندی بدەن لە سەر ئەو ١٣٠ کەسەی نەخۆشخانەی بیارە کە ناوەکانیان لە ئەنجومەنی ڕاژەیە، بۆ ئەوەی خزمەتی نەوەکانی داهاتوی هەڵەبجە بکەن . 


 


ڕیکلام