مەکتەبی سیاسی پارتی: ئامادەیی تەواوی خومان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبرین

  2023-05-12  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای پەیامەکەی مەسعود بارزانی بۆ کۆبوونەوەی لایەنەسیاسییەکانی کوردستان، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " ئامادەیی تەواوی خومان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبرین".

دەقی  راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی:

بە ناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پشتگریی تەواوی خومان بو پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبرین کە دوێنێ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد.

‏‎ئەم پەیام و دەستپێشخەریەی جەنابی سەرۆک بارزانی وەک درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی نەمر بەرزدەنرخێنین و، هەموو ئامادەیی خوشمان بو جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک ڕادەگەینین.

‏‎لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودوخی ناوچەکە و هەرێم، هەنگاوی کردەیی بۆ بە جێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە ڕاست و گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خومان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبرین. 
 
‏‎مەکتەبی سیاسیی
‏‎ پارتی دیموکراتی کوردستان
‏‎١٢ـی ٥ـی ٢٠٢٣


ڕیکلام